جوشوا ئامادەیە بۆ شەڕەکەو هەموان دڵنیا دەکاتەوە

ئەنتۆنی جوشوا کە دوو جار پاڵەوانی جیهان بووە، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی یارییەکەی شەممەیە لەگەڵ ئۆتۆ والینی سویدی لە شاری ڕیازی سعودیە، وەک بەشێک لە چالاکییەکانی 'ڕۆژی حسابکردن'، کە ڕاستەوخۆ لە بۆکس ئۆفیسی وەرزشی تی ئێن تی نمایش دەکرێت.  

جوشوا خۆی ڕاگەیاند کە "بە دڵنیاییەوە"  "ئامادەیە" زووتر لە ڕۆژی شەممە شەڕ لەگەڵ والین بکات و دڵنیاو ئامادەیە بۆ شەڕەکە.

جۆشوا دڵنیایە لە بەدەستهێنانی سێیەم سەرکەوتنی ئەمساڵ دوای ئەوەی لە جێرماین فرانکلین و ڕۆبەرت هێلینۆسی بردەوە".

  هەردووکیان پاڵەوانی پێشووی کێشی قورس بوون ڕۆژی شەممە لە سعودیە  ئەنتۆنی جوشوا ڕووبەڕووی ئۆتۆ والین دەبێتەوە، وایڵدەریش ڕووبەڕووی جۆزێف پارکەر دەبێتەوە.

 ماوەیەکە قسە و باسێکی زۆر لەسەر شەڕی نێوان جوشوا و وایڵدەر هەیە و ئەگەر هەردووکیان ڕۆژی شەممە سەرکەوتن بەدەستبهێنن، پێشبینی دەکرێت لە 9ی ئازاردا لە شەڕێکدا بەشداری بکەن.

 لە ئێستادا تایسۆن فیوری نازناوی WBC ی بەدەستهێناوە، چونکە جیپسی کینگ لە 17ی شوبات ڕووبەڕووی ئۆلیکساندر ئوسیک دەبێتەوە – پاڵەوانی WBA، WBO، IBF، IBO و Ring Magazine – بۆ نازناوی کێشی قورس جیهانی بێ جێگەی مشتومڕ.



PM:07:26:22/12/2023