جوشوا لە شەڕی "ڕۆژی یەکلاکەرەوە" بەسەر والین سەردەکەوێت

بە ئامادەبوونی ئەستێرەی تۆپی پێ، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، گۆڵکاری یانەی نەسر و خولی پیشەگەری سعودیە و دانیشتن لە تەنیشت پاڵەوانی پێشووی هونەرە جەنگییە تێکەڵەکان، کۆنر مەکگریگۆر، بۆ بینینی شەڕەکە لە پایتەختی سعودیە، بۆکسێنەرە کێشە قورسەکان چوونە ژوورەوە ئەڵقەکە دوای کاتژمێر دووی بەیانی بە کاتی ناوخو دەستی پێکرد، جوشوا یەکسەر پەنجەی ڕاستی ڕاستەوخۆی بەرەو ڕکابەرە سویدیەکە بەرزکردەوە.

 ئەنتۆنی جوشوا پاڵەوانی پێشووی کێشی قورس لە ڕیاز دوای پێنج جەولەی یارییەکەیان کە ڕۆژی شەممە لە ڕیازی پایتەختی سعودیە بەڕێوەچوو بە بردنەوەیەکی تەکنیکی توانای خۆی بۆ ئۆتۆ والێنی سویدی سەلماند،ئەمەش  
لەکاتێکدایە بۆکسێنەرە سویدییەکە بڕیاریدا لە کاتی پشووەکانی نێوان جەولەی پێنجەم و شەشەمدا شەڕەکە بوەستێنێت.

 ئەم سەرکەوتنە سێیەم سەرکەوتنی  جۆشوا بوو لە ساڵی 2023دا دوای ئەوەی لە مانگی نیساندا  لە جێرماین فرانکلین جونیۆری بردەوە پێش ئەوەی لە مانگی ئابدا  بەرامبەر ڕۆبەرت هێلینیوس بردنەوە تۆماربکات.

 کۆی یارییەکانی جۆشوا  بۆ 27 بردنەوە و سێ دۆڕان بەرز بووەوە.

 جوشوا کە دوو جار پاڵەوانی پێشووی کێشی قورس بووە، دوای ئەوەی لە قۆناغی یەکەمدا لوتی والینی خوێناوی کرد، ڕاستەوخۆ لە زەنگی دەستپێکەوە کۆنترۆڵی یارییەکەی گرتە دەست.

جوشوا کە دوو جار پاڵەوانی یەکگرتووی کێشی قورس بووە،  زاڵ بوو بەسەر شەڕەکەدا، ئەمەش ڕکابەرەکەی ناچار کرد بە دەوریدا بخولێتەوە،  وای لێکرد کە کێشەیەکی زۆری هەبێت بۆ دەستپێکردنی هەر هێرشێک بۆ سەر ڕکابەرە بەریتانییەکەی.

 دوای ئەوەی ژمارەی پێوانەیی خۆی بۆ 27 سەرکەوتن و سێ دۆڕان باشتر کرد، جۆشوای تەمەن 34 ساڵ ڕایگەیاند، دڵخۆشە بە ئەنجامەکە، بەڵام ڕەتیکردەوە بڵێت گەڕاوەتەوە بۆ خودی توانای پێشووی خۆی.

 جوشوا دوای شەڕەکە وتیشی "رێز لە ئۆتۆ دەگرم، بەدرێژایی ئامادەکارییەکان بۆ شەڕەکە، بە هەمووانم گوت کە پێویستە سەرنجم لەسەر ئەو پیاوە بێت کە لەبەردەممدایە، چونکە ڕێز لەوە دەگرم کە پێشکەشی دەکات".


PM:01:27:24/12/2023