ئەردۆغان: پەكەكە‌و داعش یەكێكن

‌رەجەب تەیب ئەردۆغان

سەرۆك كۆماری توركیا لەوتەیەكدا رایگەیاند  گروپی دەوڵەتی ئیسلامی‌و پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ ئەو وڵاتە یەكێكن.

بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی "تودەی زەمان" رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا ئەمرۆ شەممە لە وتەیەكدا داعش‌و پەكەكەی خستە یەك تای تەرازوو و هەردو لایەنی وەك یەك بۆ توركیا بە مەترسیدار وەسف كرد‌و وتی: پەكەكە‌و داعش بۆ توركیا یەكسانن.

ئەردۆغان هەروەها قسەكانی جۆ بایدن، جێگری سەرۆك كۆماری ئەمەریكای رەتكردەوە كە وتبووی "سەرۆك كۆماری توركیا قبوڵی كردوە كە هەڵەكانی ئەو بووەتە هۆی گەشەسەندنی داعش"‌و وتی: بایدن دەبێت داوای لێبوردن بكات.



PM:01:07:04/10/2014