ڤینیسیۆس دەبێتە هۆی دوورخستنەوەی یاریزانێک لەجامی نەتەوەکانی ئەفریقا

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی هۆکاری دەرکردنی مۆرلای سیلای لە ڕیزی هەڵبژاردەی گینیا ئاشکرا کرد بۆ بەشداریکردن لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا کە مانگی داهاتوو لە کۆت دیڤوار دەستپێدەکات.

 ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سێلا کە لە خولی نایابی پورتوگال یاری دەکات، دوای ئەوەی لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا بە ئەنجامی 4-1 بەرامبەر هەڵبژاردەی بەرازیل  دۆڕان، لەگەڵ هاوڕێکانی و بەڕێوەبەری تەکنیکیدا تووشی کێشەیەک بووە.

 ئاماژەی بەوەشکرد، سێلا کە تەمەنی 25 ساڵە و سەرسامێکی گەورەی ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلییە، ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید، درێسەکانی لەگەڵدا ئاڵوگۆڕ کردووە، بەڵام درێسەکە بە شێوەیەکی نهێنی لە ژووری جلگۆڕین ون بووە، بۆیە یاریزانەکە هاوڕێکانی و هەڵبژاردەکەی تۆمەتبار دەکات لەگەڵ  راهێنەر، کابا دیاوارە، لە دزیکردن و پێداگری لەسەر پشکنینی تەواوەتی ژووری جلگۆڕین، کە بێ سوود بوو.

 ئەو لە کۆتاییدا گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە سیلا دوای ئەوە داوای لێبوردنی لە هەمووان نەکرد، ئەمەش وای لێکرد باجێکی قورس بدات بۆ ئەم ڕەفتارە و دوورخستنەوەی لەجامی ئەفریقا .


PM:06:27:28/12/2023