ئه‌نجامی فه‌رمی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان راگه‌یه‌ندرا

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی راگه‌یاند و كورد له‌ ئه‌نجومه‌تنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك حه‌وت كورسی به‌ده‌ستهێناوه‌.

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی خستەڕو كە ١٨ی ئەم مانگە بەڕێوەچو، راشیگەیاند، "سكاڵاكان هیچ كاریگەریەكیان لەسەر ئەنجامەكان نەبوە".

 

ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك:

هاوپه‌یمانی كه‌ركوك هێز و ئیراده‌مانه‌ (یه‌كێتی): ١٥٧ هه‌زار و ٦٤٩(پێنج كورسی)
هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی: ١٠٢ هه‌زار و ٥٥٨ ده‌نگ (سێ كورسی)
پارتی:  ٥٢ هه‌زار و ٢٧٨ ده‌نگ (دو كورسی) 
به‌ره‌ی توركمانی: ٧٥ هه‌زار و١٦٩ ده‌نگ (دو كورسی)
هاوپه‌یمانی عروبه‌: ٤٧ هه‌زار و ٩١٩ ده‌نگ (یه‌ك كورسی)
هاوپه‌یمانی قیاده‌: ٦١هەزار و٦١٢ دەنگ (دو كورسی)
براوەی کورسی کۆتا: ئینجیل زیبا لەهاوپەیمانی بابلیون (نزیك له‌ یه‌كێتی)
نه‌وه‌ی نوێ: ٢٥ هه‌زار و ٩١٠ ده‌نگ

 
رۆژی ١٩ی كانونی یەكەمی ٢٠٢٣ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەنجامی ٩.٤٤%ی ئەنجامە سەرەتاییەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی ڕاگەیاند، راشیگەیاند، "بەشداریكردن لە دەنگدان گەیشتوەتە ٤١%ی دەنگدەران".


PM:09:49:28/12/2023