داعش پلان دادەنێت بۆ هێرش کردنە سەر ئێران

رۆژنامەی سەندەی تایمزی بەریتانی ئاشکرایکرد کە داعش پلان دادەنێت بۆ هێرش کردنە سەر ئێران، ئەمەش بە پێی بەیانێکی یەکێک لەگەورەترین سەرکردەکانی ئەو رێکخراوە.

رۆژنامەکە باس لەوە دەکات کە یەکەکی سەربازی تایبەتی عێراقی لە پشکنینی ماڵی یەکێک لە سەرکردەکانی داعش بەڵگەنامەیەکیان دۆزیوەتەوە کە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەو رێکخراوە دەیەوێت نهێنیە ئەتۆمییەکانی تاران بزانێت. 

بەپێی ئەو بەڵگەنامەیە ئەو رێکخراوە دەیەوێت ببێت خاوەنی چەکی ئەتۆمی لە رێگای روسیاوە. هەروەها لەبەڵگەکەدا هاتووە کە داعش فەرمان بۆ چەکدارانی خۆی دەردەکات کە دیبلۆماس و وەبەرهەمهێن و ئەکادیمیە ئێرانییەکان بکوژن.



AM:10:42:05/10/2014