بە دۆرن هێرشکرایەوە سەر فڕۆکەخانەی هەریر

ئەمشەو هەینی جارێکی تر هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریری سەر بە پارێزگای هەولێر، لە رۆژئاوای کوردستانیش هێرشکرایە سەر سەبازگەی شەدادی کە بنکەی سەربازەکانی ئەمەریکاو هاوپەیمانانی تیادا جێگیرە.

ئەمشەو ٢٩ ی کانوونی یەکەم لە رێگای فڕۆکەی درۆنەوە ئەو هێزانەی خۆیان بە ( مقاومەی ئیسلامی ) دەناسێنن هێرشیان کردە سەر  سەربازگەی حەریر کە جێگای نیشتەجێبوونی هێزەکانی ئەمەریکایە.

هەروەها لە رۆژئاوای کوردستانیش هێرشکرایە سەر سەربازگەی شەدادی کە بنکەی هێزەکانی ئەمەریکایە.

تا ئێستا ئەمەریکا و هاوپەیمانان هیچ زانیارییەکیان لە بارەی روودانی هێرشەکان و زیانەکانی رانەگەیەندراوە.



PM:10:40:29/12/2023