مقاومەی ئیسلامی: لە هێرشەکانمان بەردەوام دەبین

گروپی مقاومەی ئیسلامی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند" لە هێرشەکانمان بەردەوام دەبین بۆسەر پێگەکانی دوژمن".
 
گرووپی مقاومەی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا، کە شەوی ٣٠ی کانونی یەکەم لە کەناڵی تەلەگرام بڵاوی کردووەتەوە، نووسیویەتی" لە درێژەی بەردەوامبوومان لەسەر رێبازی رووبەڕووبوونەوەی داگیرکەر، سەرکەوتن بۆ گەلەکەمان لە غەزە، وەڵاممان لە دژی ئەو کۆمەڵکوژییەی قەوارەی زایۆنی لە دژی دانیشتووانی غەزە دەبێت، موجاهیدانی مقاوەمەی ئیسلامی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر بنکەی هەریری داگیرکراو لە هەولێر لە باکووری عێراق."
 
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە کۆتایی راگەیەندراوەکەیدا نووسیویەتی" دووپاتی دەکەینەوە، مقاوەمەی ئیسلامی بەردەوام دەبێت لە لێدان لە پێگەکانی دووژمن."
  
هێرشی گرووپە چەکدارەکانی شیعە، کە خۆیان بە مقاوەمەی ئیسلامی دەناسێنن، لەدوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە لە دژی بنکەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق، سووریا، هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکردووە.
 
لە ١٧ی ئۆکتۆبەرەوە تائێستا، گرووپە چەکدارەکانی شیعە، کە خۆیان بە "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" دەناسێنن بەرپرسیاریێتیی خۆیان لە ١٤ هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و ١٢ ‌هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەریر، لە ئەستۆ گرتووە.



PM:12:59:31/12/2023