بنزیمە پێش جێهێشتنی یانەکەی هەڕەشەیەکی بۆ جێهێشتوون

لە پێشهاتێکی سەرنجڕاکێشدا، محەمەد ئەلعمیری ڕۆژنامەنووسی وەرزشی بە تویتێکی بوێرانە مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا سەبارەت بە یاریزانی ئەستێرە کەریم بنزیمە، کە لە یانەی ئیتیحادی سعودیە یاری دەکات.

 لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە پلاتفۆرمی تویتەر، ئەلعمیری بەیاننامەیەکی تایبەتی بڵاوکردەوە و تیایدا وتی:" بنزیمە پێش ڕۆشتنی بۆ ئیدارەی یانەی ئیتیحاد جەختی لەسەر گرنگی گواستنەوەی یاریزانی نوێ کردەوە کە بەشدار دەبن لە بەهێزکردنی  تیپەکە بۆ وەرزی داهاتوو”.

 ئەلعمیری لە درێژەی قسەکانیدا وتی:" ئەم داواکارییە لەسەر بنەمای گفتوگۆکانی پێشووی ئیدارەیە لەگەڵ یاریزانەکە سەبارەت بە دۆخی ئێستای تیپەکە هاتووە، وە پێدەچێت بەردەوامی یاریزانەکە لەگەڵ تیپەکەدا پەیوەست بێت بە خستنە ناوەوەی ئەم یاریزانە نوێیانە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی تەکنیکی و دڵنیابوون لە سەرکەوتنی پرۆسەکە”.

 ڕۆژنامەنووسەکە هەروەها درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: بنزیمە ڕاشکاوانە لەگەڵیان بوو، پێی ڕاگەیاندن کە ناتوانێت هیچ شتێک لەگەڵ ئەم تیپەدا بکات، هەروەها پێویستی بە یاریزانی دیکە هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت وەک باقی یانە گەورەکانی سعودیە ڕکابەری لەسەر نازناوەکان بکات. ”

 شایانی باسە کەریم بنزیمە دوای شکستەکەی دژی ئەلنەسر بەرەو مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا ڕۆیشت و داوای لە ئیدارەی ئیتحاد کرد مۆڵەتی تایبەت بۆ ماوەی سێ ڕۆژ وەربگرێت بەبێ ئەوەی هۆکاری ئەو مۆڵەتە ڕوون بکاتەوە.


PM:11:00:31/12/2023