درێسی میسی قەدەغە دەکرێت

کلۆدیۆ تاپیا سەرۆکی فیدراسیۆنی ئەرجەنتین ڕوونیکردەوە، کاتێک لیۆنێل میسی واز لە یاریکردن لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەهێنێت، ژمارە 10 بۆ هەتا هەتایە ڕادەگیرێت، ئەمەش وەک ڕێزێک بۆ ئەو.

 لە قسەکانیدا تاپیا وتی: کاتێک میسی واز لە هەڵبژاردەی  وڵاتەکەی دەهێنێت، ئێمە ڕێگە نادەین کەس لە دوای ئەو ژمارە 10 لەبەر بکات، ئەم ژمارەیە بۆ هەتا هەتایە ڕادەگیرێت بۆ شەرەفی ئەو.

 ئاماژەی بەوەشکرد، ئەرجەنتین پلانی هەیە درێسی ژمارە 10 بە هیچ یاریزانێک نەدات کاتێک لیۆ مێسی لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی جێدەهێڵێت.
 لیۆنێل مێسی (36 ساڵ) لە ساڵی 2005ەوە نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەکات و درێسی ژمارە "10”ی لەبەردایە .


AM:11:57:01/01/2024