لە ئێران پێنج کەس لەسێدارە دەدرێن

هاوکات لەگەڵ یەکەمین ڕۆژی ساڵی نوێی زایینی، سزای سێدارەی لانی کەم پێنج بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی دزیی چەکدارانە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج جێبەجێکراران. 

بەگوێرەی زانیارییەکانی رێکخراوی ماڤی مرۆڤی هەنگاو بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی زایینی پێنج زیندانی کە پێشتربەتۆمەتی " دزیی چەکدارانە" سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو لە زیندانیی ناوەندیی کەرەج سزاکەیان جێبەجێکرا و لە سیدارە دران.

بە پێی راپۆرتی هەنگاو هێچ زانیارییەکە لە لایەن ناسنامە و وردەکاری زیاترلە دۆسییەی ئەم پێنج کەسە لەلایەن ناوەندەکانی بەرپرس نەدراوە و تەنیا ئاماژەیان بەو تۆمەتە (دزی چەکدارانە) کردووە و دواتر ئەمڕۆ لە سێدارەیان داون.

بەپشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لەماوەی ساڵی ٢٠٢٣ی زایینی لانی کەم ٨٢٣ زیندانی لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسێدارە دراون.



PM:05:27:01/01/2024