گۆرانیبێژی دیاری کورد نازدار جزیری بۆ یەكەمجار وێنەیەکی خۆی و کوڕە ساواکەی بڵاوكردەوە و باس لە كاتی لە دایكبوونی دەکات و ساڵی نوێش لە بینەرەکانی پیرۆز دەکات.
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، نازدار وێنەیەکی خۆی و منداڵەکەی کە کوڕە بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بەوە دەکات كە لە ڕێككەوتی ٢١ی ١٢ی ٢٠٢٣ لە دایكبووە.
هەروەها ئەو خانمە گۆرانیبێژە ناوی كوڕەکەشی ئاشكراكردووە و وەك خۆی نووسیویەتی "ناوی کێڤانە" و هەوادارانیشی هیوایان بۆخواستووە کە بە نازی دایک و باوکی گەورە بێت.
هاوکات نازدار لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەشڵێت" لەگەڵ کوڕە ساواکەمان کێڤان بەخێرهاتنی ساڵی (٢٠٢٤) دەکەین، بەهیوای ساڵی نوێ خۆشی و بەختەوەری بێکۆتای لەگەڵدا بێت".
نازدار له ساڵی ١٩٨٧ له جزیرهی بۆتان له باکووری کوردستان له دایکبووه له تەمەنی شهش ساڵییهوه لهگهڵ خێزانهکهیدا ڕووی لە وڵاتی ئهڵمانیا کردووە و خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، دەرچووی بەشی دەرووناسییە لە زانکۆی ئەڵمانیا، ساڵی (٢٠١٣) ژیانی ھاوسەرگیری پێکهێناوە و دایکی کچێکیشە بە ناوی (کانی).