کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانی بۆ کۆتا مانگی ساڵی رابردوو دیاریکرد و دەڵێت" نرخی کارەبا لە نێوان ١٣ هەزار و ٥٠٠ بۆ ٢٢ هەزار و ٢٥٠ دینار دەبێت".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند" ئەمڕۆ لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (٤٤) دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناو شاری سلێمانی له نێوان ١٣ هەزار و ٥٠٠ بۆ ١٤ هەزار و ٥٠٠ دیناره، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێك له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئه‌و شوێنانه‌ی بەرنامەى کارکردنى مۆلیدەکانیان لە (٧:٠٠)ى بەیانى بۆ (١:٠٠)ى شەوە، نرخى ئەمپێریان ١٧ هەزار بۆ ١٨ هەزار دینار دەبێت، ئەو مۆلیدانەش کە کارکردنیان (٢٤) کاتژمێرییە نرخى ئەمپێریان ٢١ هەزار بۆ ٢٢ هەزار و ٢٥٠ دینارە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کارەبای سلێمانی، خشته‌ی كارپێكردنی مۆلیده ئەهلییەکان بۆ مانگى ١ی ٢٠٢٤ گۆڕانکارى تێدادەکرێت و مۆلیدەکان لە نێوان (١:٠٠)ى پاشنیوەڕۆ تا (١:٠٠)ى شەو ئەگەر کارەباى نیشتیمانى کوژایەوە کاردەکەن، بەیانیانیش لە کاتژمێر (٦:٣٠) تا (٨:٠٠)ى بەیانى کاردەکەن، رۆژانى هەینى و پشووە فەرمییەکانیش بەیانیان کارناکەن لە برى ئەوە کاتژمێر (١١:٠٠)ى پێشنیوەڕۆ کاردەکەن.