ئەو بڕە پارە ئاشکرابوو ریاڵ مەدرید بە مباپێی دەدات

رۆژنامەنووسێکی نزیک لە یانەی ریاڵ مەدرید ئەو بڕە پارە ئاشکرا دەکات کە یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەیە لەم کاتەی ئێستا بە مباپێی بدات.

جۆزێپ پێدریرۆڵ رۆژنامەنووسی ئیسپانی ئاشکرای دەکات، ئۆفەرەکەی مەدرید بۆ گواستنەوەی مباپێ دوو ساڵ لەمەوبەر کۆتایی هات کە گەیشتە 240ملیۆن یۆرۆ، ئەمساڵ بە ژمارەیەکی جیاواز دەبن و ناگاتە 100بۆ 150 ملیۆن یۆرۆ.

ئەم رۆژنامەنووسە دەڵێت ؛"  ئەگەر مباپێ هیوادارە بەم زووانە پارە پەیدا بکات مەدرید شوێنی ئەو نییە و دەبێت بچێتە یانەیەکی دیکە یان گرێبەستی نوێ بکاتەوە.

 کیلیان مباپێ شەوی رابردوو لەسەر داهاتووی وتی:" سەبارەت بە داهاتووی خۆم هیچ بڕیارێکم نەداوە، بەڵام لەگەڵ سەرۆکی یانەکە  ڕێککەوتنێکمان هەیە کە هەموو لایەنەکان دەپارێزێت، داهاتووی من پرسیارێکی ناوخۆیی نییە، گرنگترین شت بیرکردنەوەیە لە تیپەکە.


AM:10:25:05/01/2024