ئاگاتان لە مباپێیە چی بە میسی دەڵێت

کیلیان مباپێی فەرەنسی، هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان، دووپاتیکردەوە کە لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی، ئەستێرەی یانەی ئینتەرمیامی، شایەنی ڕێزی زیاتر بوو، لە ماوەی مانەوەی لە یانەی پایتەختی فەرەنسا.

 پێشتر مباپێ شانبەشانی میسی یاری کردووە لە کاتی ئامادەبوونی ئەفسانەی ئەرجەنتینی لە پاریس سان جێرمان لە هاوینی ٢٠٢١ تا ٢٠٢٣، پێش ئەوەی بڕوات و پەیوەندی بە ئینتەرمیامیەوە بکات.


 هەمیشە بیری یاریکردن لەگەڵ مێسی دەکەم...

 مباپێ ماوەیەکی کەم لەمەوبەر لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی "پرایم ڤیدیۆ سپۆرتی فەرەنسا” وتی: هەمیشە بیری یاریکردن لەگەڵ مێسی دەکەم، بۆ هێرشبەرێکی وەک  لیۆنێل هەمیشە گەرەنتییەک هەبوو کە تۆپەکان لە لایەن  ئەوەور بەدەست  دەهێنم."

 کیلیان زیادی کرد: ئەوە سوودێک بوو کە  تەنها لیۆ میسی دەیتوانی دابینی بکات، یاریکردن لەگەڵ مێسی بەڕاستی تایبەت بوو.

 مباپێ لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: لیۆنێل مێسی لە ڕوانگەی منەوە شایەنی ڕێزێکی زیاترە لەوەی کە لە فەرەنسا هەیبوو لە ماوەی یاریکردنی لە پاریس سانجێرمان.


PM:06:40:06/01/2024