بەرەی توركمانی لەبارەی پۆستی پارێزگاری كەركوك هەڵوێستی ڕاگەیاند

بەرەی توركمانی كە لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك دوو كورسیان بەدەستهێناوە ڕایدەگەیەنێت" پێویستە پۆستی پارێزگاری کەرکوک بکرێتە خول لە نێوان پێکهاتەکان". 

بەرەی تورکمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند" 
تورکمان زەرەرمەندی یەکەمی گۆڕینی دیمۆگرافیای کەرکوک بووە بەر لە ساڵی ٢٠٠٣ و دوای ئەو ساڵەش هەمان سیاسەت بەرامبەری پیادەکراوە". 

دەشڵێن" هەربۆیە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ڕەنگدانەوەی ڕەسەنایەتی کەرکوک نییە لە ڕووی مێژووی و جوگرافییەوە".

ئاماژەیان بەوەشکردووە، پێشنیاز دەکەن پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک لە رێگەی دابەشکردنی پۆستی پارێزگار لە نێوان پێکهاتەکاندا بێت، ئەویش بەشێوەی خول کە هەر پێکهاتەیەک بۆ ماوەی (١٦) مانگ پۆستەکەی لە دەستبێت، ئەمەش مەبەستی پێکهێنانی حکومەتێکی خۆجێی کە رەزامەندی هەموو پێکهاتەکانی لەسەر بێت. 


PM:09:18:07/01/2024