ترس لە ئەنجامدانی یاری کۆتایی مۆندیال لە هۆڵێکی داخراودا هەیە

ئامادەکاری و ڕێکخستنەکان بۆ ئەنجامدانی مۆندیالی داهاتووی فیفا خێراتر دەبن، سەرەڕای ئەوەی نزیکەی دوو ساڵ و نیو ماوە تا وادەی ئەم یارییە.

  بەشێک لە ڕۆژنامە وەرزشییەکان کێشەیەکی بنچینەیی پەیوەست بە پلەی گەرمایان لە ئەمریکا وەرگرتووە، کە پێشبینی دەکرێت میوانداری یاری کۆتایی مۆندیال بکات، کە لە ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک بەڕێوە دەچێت.

 دڵەڕاوکێ لە ریزەکانی هەڵبژاردەکان دەستیپێکردووە کە زەحمەتە خۆیان بگونجێنن لەگەڵ پلەی گەرمی بەرز کە ڕەنگە لە نیویۆرک بگاتە ٣٢ پلەی سەدی.


بەڵام لە داڵاس (کە ئەیرکۆندیشنەری هەیە) ٣٥ پلەی سەدیە، لە یاری کۆتایی مۆندیال، سەرەڕای ئەوەی هێشتا یاریگاکە ڕانەگەیەندراوە،  لەسەری کام یاریی کۆتایی بەڕێوەدەچێت.

 پێدەچێت یاریگای دالاس گونجاوترین بێت بۆ پێداویستیەکانی یارییەکە و هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، چونکە نزیکترینە لەوەی کە لە دوایین مۆندیالی قەتەر لە ساڵی ٢٠٢٢دا بینرا، کە یاریگاکان بە ئامێری تەندروستی تەیارکرابوون و سەقفێکی جووڵاو بۆ کۆنترۆڵکردنی پلەی گەرمی تێدا بوو، ئەمەش ئەوەیە کە ئەمە ناتوانرێت بگوترێ دەربارەی یاریگاکانی سەر خاکی ئەمریکا.


 


PM:12:41:08/01/2024