ئومێد خۆشناو: میلشیا شیعەکان دەیانەوێت فڕۆکەخانەی هەولێر دابخرێت


پارێزگاری هەولێر ئاشکرای دەکات کە ئامانجی سەرەکی میلیشیا شیعەکان لە هێرشکردنە سەر هەولێر داخستنی فڕۆکەخانەی هەولێر و داخستنی ئاسمانی هەرێمی کوردستانە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیانووە، "ئامانجی میلیشیا شیعەکان لە هێرشکردنە سەر شاری هەولێر هاوپەیمانان نییە، بەڵکو هاوپەیمانانیان کردووەتە بیانوو، ئەگینا ئامانجیان داخستنی فڕۆکەخانەی هەولێرە."

ئەو میدیایە لە زاری سەرچاوەیەکیی سیاسیەوە  داوایکردووە کە ناوی بڵاونەکرێتەوە، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە، "شیعەکانی عێراق دەیانەوێت هەموو فڕۆکەخانەکان لە ژێر کۆنترۆڵی خۆیاندا بێت، یاخود ئاگاداری هاتووچۆی فڕۆکەخانەکان بن."

سەرچاوەکە دەڵێت، "شیعەکان پێیانوایە فڕۆکەخانەی هەولێر لە ژێر کۆنترۆڵیاندا نییە و هاوپەیمانان بەکاری دەهێنن، بۆیە ئامانجی بەشێک لە هێرشەکان دروستکردنی گرفتە بۆ فڕۆکەخانەکانەی هەولێر."

بەپێی وتەی بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی بەرگری ئەمەریکا، لە مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠٢٣ ەوە ١٢٧ هێرشکراوەتە سەر بنکە سەربازییەکانیان لە عێراق و سوریا، بە تایبەت بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار و فرۆکەخانەی هەریر لە هەولێر.



PM:02:10:12/01/2024