فراکسیۆنی سەوز لەپەرلەمانی کوردستان رایگەیاند"زیاتر له مانگێک به‌ر له ئه‌مڕۆ داوای دانیشتنی په‌رله‌مانمان کرد، به‌ڵام به داخه‌وه سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان دوور له هه‌ست کردن به دۆخی دژواری کۆبانی وه پێشێڵکردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی کوردستان کۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجام نه‌دا".
دەقی ڕاگه‌یه‌ندراوی فراکسیۆنی سەوز بۆ سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و ڕای گشتی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی خۆر ئاوا به گشتی و کۆبانێ به تایبه‌تی:
دوای به‌رگری و شه‌ڕی به‌رده‌وامی زیاتتر له چوار مانگ بۆ سه‌ر خۆر ئاوا به گشتی و کۆبانێ به تایبه‌تی ئه‌مڕۆ ئه‌م کانتۆنه به دۆخێکی دژوار‌دا کاته‌کانی تێده‌په‌ڕێنێ ، هه‌ر بۆیه زیاتر له مانگێک به‌ر له ئه‌مڕۆ داوای دانیشتنی په‌رله‌مانمان کرد، به‌ڵام به داخه‌وه سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان دوور له هه‌ست کردن به دۆخی دژواری کۆبانی وه پێشێڵکردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی کوردستان کۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجام نه‌دا، جگه له‌وه سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان ده‌یتوانی لیژنه‌ی په‌رله‌مانی بناردبوایه بۆ سه‌ردانی خۆرئاوا بکات و که ئه‌وکات گرینگی دانێکی ماددی و مه‌عنه‌وی بوو بۆ خه‌ڵکه خۆڕاگره‌که به‌ڵام له‌م هه‌ڵوێسته‌ش بێ ده‌نگیان هه‌ڵبژارد .
جگه له‌وه به‌ستنی ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه له کاتی خۆی دا ده‌بووه چه‌ترێک بۆ کۆبوونه‌وه‌ی هه‌موو هێزه سیاسیه‌کان له کوردستان ، به پێچه‌وانه‌وه دواخستنی بووه هۆی زیاتر کردنی درزی نێوان حیزبه‌کان .
خه‌ڵکی کوردستان ده‌زانێ که خۆرئاوا به‌ر له هێرشه‌کانی سه‌ر کۆبانێ گرفتی گه‌وره‌یان هه‌بووه له داخستنی سنوور‌و گرانی گه‌یاندنی هاوکاری و کۆمه‌ک و هاوکاری نه‌کردن بۆ کردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی کانتۆنه‌کان له هه‌رێم دا . که‌چی ئه‌مڕۆ که هێرش و داگیرکاری قه‌راغی کۆبانی گرتۆته‌وه و هه‌زاره‌ها خه‌ڵکی مه‌ده‌نی ئاواره بووه تازه سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان بۆ ئارایشتکردنی هه‌ڵوێسته شه‌رمنه‌کانیان داوا ده‌که‌ن وه‌فدی په‌رله‌مان سه‌ردانی کۆبانی بکات . ئێمه وێرای دیاری کردنی نوێنه‌رمان له‌و وه‌فده وه پشتیوانی کردنی ( بۆ ئه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی ناڕاست بۆ بۆچوونه‌کانمان نه‌کرێت ) به‌ڵام پێمان وایه ناردنی ئه‌م وه‌فده زۆر دواکه‌وتووه‌و ڕه‌نگه نه‌توانێ له ئازاره‌کانی کۆبانی که‌م بکاته‌وه ، بۆیه داوا ده‌که‌ین سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان که به گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتی بانگێشت کردنی ئه‌ندامانی هه‌یه بۆ کۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی به ، ده‌سه‌ڵاتی به‌کار بهێنێ و کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بکات دا له ماوه‌ی که‌متر له 72 سعات، بۆ تاووتوێ کردنی بڕیاری ناردنی هێز و پێویستی سه‌ربازی به په‌له . کردنه‌وه‌و ئاسانکاری له ده‌روازه سنوریه‌کان بۆ گه‌یاندنی هاوکاری ، وه کردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی هه‌رێمی خۆر ئاوا له هه‌رێمی باشووری کوردستان .
سه‌ربه‌رزی بۆ خه‌ڵکی خۆڕاگری کۆبانی و نه‌مری بۆ شه‌هیده‌کان.
له‌گه‌ڵ ڕێزماندا .
فراکسیۆنی سه‌وز له په‌رله‌مانی کوردستان 6 / 10/