سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان رایدەگەیەنێت" هه‌رێم ئه‌ركه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌غداد جێبه‌جێ ناكات و داوای شایسته‌كانی خۆشی ده‌كات"، دەشڵێت" حكومەتی هەرێم ماوەی (٤٠) ڕۆژە یەک بەرمیل نەوتی ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ نەکردووە".
كاوه عه‌بدولقادر سەرۆکی فراکسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له خولی پێجەمی په‌رله‌مانی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە له پۆستێكدا كه له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه، نوسیویه‌تی" ماوەی (٤٠) ڕۆژە هەرێم یەک بەرمیل نەوتی ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ نەکردوە، تەنانەت ئەو (٨٥) هەزار بەرمیل نەوتەشی ڕاگرتووە کە لەڕێگای کۆمپانیای کار دەپاڵێورا و بەنزین و مشتەقاتەکانی دەنێردرا بۆ موسڵ و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی مەرکەزی، جگە لەوەش تا ئێستا یەک دیناری داهاتی ناوخۆ و گومرگەکانیان بۆ بەغدا نەناردوە، لەسەر ئەو حاڵەش دەڵێن حکومەتی عێراق غەدر لە هەرێم دەکات و موچە و بودجە و مستەحەقاتەکانی نانێرێ".
دەشڵێت" رۆژانە بەسەدان هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگای تانکەر بە قاچاغ دەفرۆشێت و بەشێکیشی دەدات بەپاڵاوگەکانی خۆیان، بەڵام تا ئێستا داهاتەکەی ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی و کەس نازانێت بڕەکەی چەندە و چۆنە بەڵکو ڕاستەوخۆ دەڕواتە سەر هەژمارە حسابی بەرپرسە باڵاکانی پارتی ویەکێتی".
كاوه عه‌بدولقادر به گرنگی دەزانێت لەم دۆخە خراپەی کە ئێستا هاوڵاتیانی تێدا دەژین کە زیاتر لە سێ مانگە موچەخۆران موچەیان وەرنەگرتووە و کاروکاسبی و بازاڕ نەماوە" پارتی و یەکێتی زۆرترین سوودمەندی دۆخەکەن و لە پێشتر زیاتر بەردەوامن لە دزی و تاڵانکاری لە داهات و پارەی میلەت".
تائێستا فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم مووچه‌ی سێ مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردوویان وه‌رنه‌گرتووه و دیارنییه كه دابه‌شده‌كرێت.