بارزانی و سودانی تاوتوێی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەولێر و بەغدا دەکەن

کەمێک پێش ئێستا نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی کۆبوونەوەی نێوان محەمەد شیاع سودانی و نێچیرڤان بارزانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" تاوتوێی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغداد کراوە". 
 
دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا تاوتوێی میکانیزمەکانی چارەسەرکردنی دۆسیە و کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێم بەپێی دەستوور کراوە، بۆ دڵنیابوون لەوەی هاوڵاتییان لە پارێزگاکانی هەرێم بە دووربن لە هەر زیانێک یان لە ئەستۆگرتنی دەرئەنجامەکانی ئەو ئاستەنگیانەی کە رووبەڕووی دۆسییە کارگێڕی و دارایی و ئابوورییەکان دەبنەوە. 


PM:03:44:13/01/2024