ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا رایانگەیاند" سبەی یەک شەممە خۆپیشاندانی سەرتاسەری سازدەکەین و داوا لە کەسوکاری خوێندکاران و خوێندکارانی زانکۆ و توێژەکانی تر دەکەین بەشداری خۆپیشاندان بکەن ".
لەو کۆنگرە رۆژنامەگەریەدا کە ئەم ئێوارەیە شەممە لە سلێمانی سازیانکرد، ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە لە خۆپیشاندانی سبەی کاتژمێر ١٠ له ١٣ شارو شارۆچكهی جیاواز خۆپیشاندان دهكهن و بهردهوامی بهبایكۆت کردن دەدەن.
ئەوە لە کاتێکدایە کە هەفتەی رابردوو ژمارەیەک قوتابخانە دەرگاکانیان کردەوەو دەستیان بە دەوام کردەوە، هاوکات ژمارەیەکی بەرچاویش تا ئێستا بەردەوامن لە بایکۆتکردن.
چاودێران ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەم هەفتەیە یەکلاییکەرەوە دەبێت بۆ بەردەوامی، یان تەواو راگرتنی خوێندن لەمساڵدا لە ناوچەکانی سلێمانی.