لە هەولێر ده‌نگی چەند ته‌قینه‌وه‌یەکی گه‌وره‌ بیسترا

کەمێک پێش ئێستا لە سنووری پارێزگای هەولێر دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز بیستران و کونسوڵخانەی ئەمەریکاش زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێداوە.

ئەمشەو دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە خەلیفان و هەریر و هەولێر و پیرمام بیسترا کە بەشێک لە هاوڵاتییان ماڵەکانیان چۆڵکردووە، بەهۆی کاریگەری و بەهێزی دەنگەکەوە.


لە ئێستاشدا لە کونسوڵخانەی ئەمریکا و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدراوە و تا ئێستاش هیچ لایەنێکی ئەمنی رونکردنەوەی لەسەر ئەو تەقینەوانە بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام چەندین ڤیدیۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراونەتەوە کە دەنگی تەقەکردن دەبیسترێت.


PM:11:52:15/01/2024