جۆ بایدن: هەوڵی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێم دەدەین

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەربارەی هێرشەکانی ئێران بۆسەر هەولێر ڕایگەیاند"هەوڵی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێم دەدەین".

ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەوە، لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوە دا بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشەکەی هەولێر دەکەین کە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری عێراقە. هاوخەمیی وڵاتەکەشی لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانی هێرشەکە دەربڕی.

ڕاشیگەیاند" ئەمەریکا و سەرۆک جۆ بایدن، ئەم هێرشانە بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە هەڕەشەی جیددی وەردەگرن و هەوڵی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێم دەدەن".

ئەوەش لە کاتێکدایە، شەوی ڕابردوو سوپای پاسدارانی ئێران بە مووشەک ناوچە مەدەنییەکانی شاری هەولێری کردە ئامانج و بەو هۆیەوە (١٠) هاوڵاتی مەدەنی بوونە قوربانی. 


PM:05:36:16/01/2024