"چوونە دەرەوەی هاوپەیمانان بۆ ئاسایشی عێراق گرنگە"

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت" هیچ بیانوویەک نەماوە بۆ مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان و چوونە دەرەوەیان بۆ ئاسایشی وڵاتەکە گرنگە". 

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، له‌ میانی بەڕێوەچوونی پانێلێكدا له‌ کۆڕبەندی داڤۆسی سویسرا ڕایگەیاند" حکومەت و گەلی عێراق رێز لە هەڵوێستی نێودەوڵەتی دەگرێت کە بەشدارییان کرد لە لەناوبردنی تیرۆردا، بەڵام لە ئێستادا بیانووەکانی مانەوەی ئەو هێزانە کۆتاییهاتووە". 

وتیشی" لە ئێستادا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان توانای پاراستنی وڵاتیان هه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان كارده‌كه‌ین بۆ رێكخستنی كۆتاییهتنی ئه‌م ئه‌ركە، چونکە کۆتاییهاتنی ئەرکەکانیان گرنگە بۆ ئاسایشی عێراق". 

سودانی جەختیشیکردەوە، تەنیا هەندێ چەکداری داعش لە ئەشکەوت و ناوچە دورەدەستەکان خۆیان دەشارنەوە و هێزە ئەمنییەکان دەستگیریان دەکەن.


PM:01:45:18/01/2024