راهێنەری ریاڵ مەدرید هۆکاری کرانە دەرەوەیان لەجامی شا ئاشکراکرد

پاش دۆڕانیان 4-2کرانە دەرەوە لە جامی شا، کارلۆ ئەنچیلۆتی باس لە دۆڕانەکە دەکات و هۆکارەکەی رووندەکاتەوە.

ئەمە تەواوی لێدوانەکانیەتی..،

ئەنچیلۆتی: "کیپا یەکشەممەی داهاتوو یاری دەکات و سەرەکی دەبێت”.

 کارلۆ ئەنچیلۆتی: "ناتوانین دڵخۆش بین بە ئەنجامەکە، بەڵام دەتوانین دڵخۆش بین بەو هەوڵەی کە داومانە”.

  کارلۆ ئەنچیلۆتی: "کاتێک یەکسانبووین، ئێمە هەندێک کۆنتڕۆڵمان نەبوو و مەترسی زۆرمان نەکرد”.

  کارلۆ ئەنچیلۆتی: دوو گۆڵمان تۆمارکرد، دوو گۆڵمان لەدەستدا و گۆڵێکیش ڕێگەی ئەژمار نەکرا، یارییەکی بەهێز بوو و ئێستا کەمێک ماندوو بووین.

 کارلۆ ئەنچیلۆتی: "چوار ڕۆژ بەسەر بردنەوەکە تێپەڕیوە کاتێک لە ئەتلەتیکۆ مەدریدمان بردەوە”.

 کارلۆ ئەنچیلۆتی: ئێمە شایەنی دۆڕان نەبووین، ئەتلەتیکۆ مەدرید تا کۆتایی بەتەواوی بە  هەمان ئاست یاریی کرد.

 -لۆنین؟

  کارلۆ ئەنچیلۆتی: "نابێت سەرنجم لەسەر یەک یاریزان بێت، هەموومان دەبوو شتێکی باشتر بکەین”.

 کارلۆ ئەنچیلۆتی: ڤینیسیۆس باش بوو، لە گێمی دووەم باشتر بوو، یەکلاکەرەوەش بوو، لە گێمی دووەمدا زۆر هاوکاریمان کرد.

  کارلۆ ئەنچیلۆتی: ئێستا دوو هەفتەمان ماوە بۆ چاکبوونەوە.

  کارلۆ ئەنچیلۆتی: "ئەتلەتیکۆ مەدرید هەفتەیەکی تەواو  ئامادەکاریان کرد، ئەمە شتێکی ئەرێنییە بۆیان”.

 کارلۆ ئەنچیلۆتی: تا کاتی زیادکراو یارییەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵدا بوو، وایان لێکردین هەڵە بکەین، یارییەکی نایاب بوو لەلایەن گریزمانەوە.


AM:02:41:19/01/2024