لەشارە کوردیەکانی باکوری کوردستان و لەزۆرێک لەشارە گەورەکانی تورکیا خۆپیشاندانی کورد دژی داعش و دژی حکومەتی ئۆردوگان بەردوامە و میدیای پارتی کرێکارانی کوردستان و میدیا تورکیەکان باس لە کوژرانی ١٠ هاوڵاتی خۆپیشاندەر دەکەن.
رۆژی دوومەوە لە سەرجەم شاروشارۆچکە کوردیەکانی باکور و زۆرێک لەشارە تورکیەکان، بەتایبەتی گەورەکان خۆپیشاندانە. لەم خۆپیشاندانە چەندین ئۆفیسی پارت دادو گەشە و ئۆتۆمبیل سوتێنران و لەهەموو شارە کوردییەکان پەیکەری کەمال ئەتاتورک شکێنرا.
بەپێی میدیای پارتی کرێکارانی کوردستان و ماڵپەڕە تورکییەکان ١٠ خۆپیشاندەری کورد" شەهیدبوون"، ٢ لە ئامەد، ٢ سرت، ١ مووش، ١گۆم گۆم، ١ قۆسری، ٢ ماردین، باتمان ١ .
میدیا تورکییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە چەندین ساڵە کورد خۆپیشاندانی وا گەورەو فراوانی بەخۆوە نەدیووە.