بەهۆی لێدوانەکانیەوە جارێکی تر رۆناڵدۆ جیهانی بە خۆیەوە سەرقاڵکرد

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەستێرەی  نەسری سعودی، چاوپێکەوتنێکی دوورودرێژی لەگەڵ ڕۆژنامەی "ریکۆرد”ی پورتوگالی ئەنجامدا، دوای ئەوەی دوو خەڵاتی لە ئاهەنگی "گڵۆب سۆکەر”دا بەدەستهێنا، کە تیایدا باسی لە هەڵسەنگاندنی خۆی بۆ خەڵاتی تۆپی زێڕین و خەڵاتی زە بێست کرد، دوای ئەو مشتومڕەی کە لەم دواییانەدا لە دەوروبەریان بوو.

 ڕۆناڵدۆ سەبارەت بە خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی و زە بێست  وتی: ئەم دوو خەڵاتە بە جۆرێک لە جۆرەکان متمانەی خۆیان لەدەست دەدەن، دەبێت تەواوی وەرزەکە شیکاری بکەین، ئەمە بەو مانایە نییە کە لیۆنێل مێسی شایەنی ئەوە نەبووە، یان ئێرلینگ هالاند یان تەنانەت کیلیان مباپێ. من بە سادەیی باوەڕم بەم دوو خەڵاتە نەماوە." نەک لەبەر ئەوەی خەڵاتی تۆپی پێی گڵۆبم بردەوە، بەڵکو ئەمە ڕاستییەکە و ژمارەکان بوونیان هەیە و ژمارەکان فریو نادرێن. ناتوانن ئەم خەڵاتە وەربگرن ( گۆڵکاری جیهان) لە منەوە بوو چونکە ڕاستییەکە و ئەمەش دڵخۆشترم دەکات، چونکە ژمارەکان ڕاستییەکان دەسەلمێنن”.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، هەمیشە سەرەتا بیر لە یانەکە و هەڵبژاردەی نیشتمانی دەکەمەوە، خەڵاتەکانیش دوای وەرزێکی باش لە یانەکە و هەڵبژاردەی نیشتمانیدا دێت.

لەسەر گەڕانەوە بۆ یاریکردن لە پورتوگال؟

 سەبارەت بە ئەگەری بینینی گەڕانەوەی بۆ یاریکردن لە پورتوگال جارێکی تر، ڕۆناڵدۆ ئاماژەی بەوەدا: گەڕانەوە بۆ یاریکردن لە خولی پورتوگال هیچ مانایەکی نییە، دوای چەند ڕۆژێک تەمەنم دەبێتە ٣٩ ساڵ، ئەم وەرزەی ماوە و ساڵێکی دیکەش یاری دەکەم لە یانەی نەسر، ئەمەش ئەوەیە کە من زۆرم دەوێت، بەڵام ئەگەری یاریکردن لە پورتوگال لە دەرەوەی پرسیارە”.

 لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەست بە دڵخۆشی دەکەم لە سعودیە، ئەوان مامەڵەیەکی باشم لەگەڵ دەکەن و پاڵەوانێتییەکە توانایەکی یەکجار زۆری هەیە و بەردەوامن لە گەشەکردن، بە پێچەوانەی ئەوەی زۆر کەس بیری لێدەکەنەوە، سعودیە شەرەفی ڕێکخستنی مۆندیالی 2034ی بەدەستهێنا، ئەمەش بەو مانایەیە پاڵەوانێتییەکە لە ماوەی دە ساڵی داهاتوودا بەردەوام دەبێت لە گەشەکردن، من باوەڕم وایە دوای دوو سێ ساڵ لەمەودوا، سعودیە لە لوتکەی خولەکانی جیهاندا دەبێت و ئەمە بۆچوونی منە”.


 وازهێنان لە یاریکردن:

 سەبارەت بە وادەی وازهێنانی لە دونیای تۆپی پێ، ئەستێرە پورتوگالییەکە ئاماژەی بەوەدا: دەتوانم لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی بە ژیانی وەرزشی خۆم بهێنم، هەروەها دەتوانم بۆ ماوەی دوو سێ ساڵی دیکە یاری بکەم، نازانم، ئەگەر ڕاستگۆ بم، وەک پێشتر وتم، تا سەر و جەستەم باش بێت، و چێژ لە تۆپی پێ وەربگرم، بەردەوام دەبم." لە یاریکردندا، کاتێک هەست دەکەم کە سوودم نەماوە، من یەکەم کەس دەبم کە ئەو هەنگاوە دەنێم من ئێستا هەست بە باشی دەکەم، و هەست بە ڕازیبوون و دڵخۆشی دەکەم لە یاریگادا، جا لە هەڵبژاردەی نیشتمانی بێت یان لە یانەکەدا. ئەوەی زۆر حەزم لێیە دەیکەم، گۆڵ تۆمار دەکەم و ئاستێکی باش پێشکەش دەکەم، و بەردەوام دەبم و چێژ وەردەگرم." .

 لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دەزانم دەتوانم گۆڵی زۆر بۆ نەسر و هەڵبژاردەی نیشتمانی  بکەم، بۆیە لەسەر ئاستی کەسی سەرسوڕهێنەر بوو کە ٥٤ گۆڵ تۆمار بکەم.

 ڕۆناڵدۆ لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٥٤ گۆڵی لە ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی تۆمارکرد و بووە باشترین گۆڵکاری جیهان لە ساڵی ڕابردوودا.

 بەڵام ڕۆناڵدۆ لە بنەڕەتدا لە لیستی سەرەکی باشترین یاریزانەکانی ساڵی ٢٠٢٣دا نەبوو، جا لە "زە بێست” بێت یان پێش ئەوە لە گۆڤاری "فرانس فۆتبۆڵ”ی فەرەنسی بۆ هەڵبژاردنی بۆ براوەی تۆپی ئاڵتونی.


PM:02:06:21/01/2024