پێگەی ڕێلیڤۆی ئیسپانی ئاشکرای دەکات، پاش بڕیارە مشتومرەکانی پێدەچێت ناوبژیوان هێرناندێز مایسۆ دوای ئەوەی ناوبژیوانی یارییەکەی نێوان ڕیاڵ مەدرید و ئەلمێریای کرد، سڕ بکرێت.
بە قسەی سەرچاوەکە، تا ئێستا بۆ ناوبژیوانی هیچ یارییەک لە گەڕی 22 هەڵنەبژێردراوە، ئەمەش شتێکی سەیرە بەلای هاندەران و چاودێرانی تۆپی پێوە.
هەروەها ئەوەش هەیە هۆکاری دانەنانی بۆ هیچ یارییەک لە هەفتەی 22 ڕەنگە تەنها پشوویەک بێت و سڕکردن نەبێت.
یاری ریاڵ مەدرید و ئەلمیریا لە هەفتەی 21ی لالیگا بوو، ریاڵ مەدرید لە خولەکی93گۆڵی سێیەم و بردنەوەی کرد.