مامۆستایەکی ئایینی کورد لە سێدارە درا

دوای (١٤) ساڵ زیندانی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە سزای لە سێدارەدانی مامۆستایەکی ئایینی کورد جێبەجێکرا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە" بەرەبەیانی ئەمڕۆ سزای سێدارەی فەرهاد سەلیمی مامۆستای ئایینی و خەڵکی سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێکرا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوێنێ فەرھاد سەلیمی، بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی لە سێدارەدان، بۆ زیندانی تاکە کەسی گوازرایەوە، بەڵام مافی دوایین چاوپێکەوتنیان بە بنەماڵەکەی نەداوە.

فەرھاد سەلیمی زیندانییەکی سیاسی کوردی خەڵکی سەقزە کە ماوەی ١٤ ساڵە بە تۆمەتی "موحاڕەبە، فەساد لەسەر زەوی، ھەڕەشە بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی، ڕاگەیاندن لە دژی نیزام و ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکاندا" زیندانی کرابوو.


AM:10:31:23/01/2024