گەڕان و پشکنین لە ماڵی پێشڕەو دزەیی کۆتایی هات

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە پڕۆسەی گەڕان و پشکنین لە ماڵی پێشرەو دزەیی کۆتایی پێهێنرا، بەڵام تائێستا تەرمی کارگوزارە فلیپینییەکە نەدۆزراوەتەوە. 

کاروان عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند" دوای هەشت رۆژ لە هێرشە مووشەکییەی ئێران بۆسەر هەولێر، ئەمڕۆ پرۆسەی گەڕان و پشکنین لە خانووەکەی پێشڕەو دزەیی کۆتایی پێهێندرا".

ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا تەرمی میشێل کە کارگوزارێکی فلیپینی بووە نەدۆزراوەتەوە، بەڵام چەند پارچەیەکی جەستە دۆزراوەتەوە بە مەبەستی پشکنین رەوانەی پزیشکی داد کراوە.

شەوی ١٥ لەسەر ١٦ی ئەم مانگە، ژمارەیەک هێرشی مووشەکی لە لایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کرایە سەر هەولێر کە بەهۆی هێرشەکانەوە چوار هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.


PM:12:16:23/01/2024