بەهۆی هێرشەکەی ئەمشەوی بنکەی کۆرومۆر ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا دادەبەزێت

هێرشەکەی سەر کێڵەگەی غازی کۆرومۆر لە قادرکەرەم کاریگەری دەبێت لەسەر هاوڵاتیان و پێدانی کارەبا کەم دەکات.

ڕۆژی پێنج شەممە سەرچاوەیەک لە وێستگەی غازیی کارەبای هەولێر رایگەیاند " بەهۆی هێرشەکەی ئەمشەو ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا بەشێوەیەکی کتوپڕ دابەزی و بڕیار هاتووە هەموو وەحدەکان بکوژێنینەوە".

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت "تا دۆخی غاز لە کێڵگەی غازی کۆرومۆر ئاسایی نەبێتەوە، ناتوانین بەرهەمهێنانی کارەبا بگەڕێنینەوە دۆخی ئاسایی".

وێستگەی غازیی کارەبای هەولێر هەشت تۆرباینی هەیە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لەرێگەی غاز کە لە کێڵگەی غازی کۆرومۆر بۆی دێت، بەڵام لەماوەی رابردوو تەنیا پێنج تۆرباینی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبای کاری دەکرد.

شەوی پێنج شەممە بە مووشەك هێرشكرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرۆمۆر و بەهۆیەوە كۆگای نەفتای كێڵگەی غازی كۆرمۆر گڕی گرتوو و هێرشەكەی سەر كۆرمۆر زیانی گیانی بە دواوە نەبوو.




AM:12:07:26/01/2024