" تەنها کورد و ئەمەریکیەکان نایانەوێت هێزەکانی هاوپەیمان لە عێراق دەربچن "


میدیا عەرەبی و جیهانییەکان باس لەو گفتوگۆ قورسە دەکەن کە لە رۆژانی داهاتوودا لە نێوان لیژنەی باڵای سەربازی ئەمەریکا و عێراقدا دەستپێدەکات، ئەوە لە کاتێکدا کە ئەمەریکییەکان و کورد دەیانەوێت هاوپەیمانی دژی داعش لە هەرێم بمێنێێتەوە.

میدیاکان باس لەوە دەکەن کە ئەو دانوستانانە لەژێر فشاری مەیدانیدا ئەنجام دەدرێت، ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئەوەی گفتوگۆکان زۆر ئەستەم دەکات کە لایەنی عێراقی و ئەمەریکی بگەیەنێتە ئەنجام، حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقە ” کە نایەوێت ئەمریکییەکان لە عێراق  بکشێنەوە".

سەرچاوەکان بە هەردوو کەناڵی ئەلعەرەبیە و ئەلحەدەس دووپاتیان کردۆتەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان  ئەمریکا و حکوومەتی ئەمریکای لەوە ئاگادار کردووەتەوە کە ئەوان لەگەڵ پاشەکشەی هێزەکانی ئەمەریکادا نین لە عێراق، هەروەها  بەغداشیان لەوە ئاگادار کردۆتەوە کە ئەوان لەگەڵ پاشکەشەدا نین".

یەکێک لەو سەرچاوە بەرپرسەکانی کورد بە(العربیە و ئەلحەداپ)ی ڕاگەیاندووە" ئێمە وەک کورد ئەمەریکییەکان بە پارێزگار لە خۆمانی دەزانین و، بەبێ ئەوان لە دۆخێکی سەختدا دەبووین، بەتایبەتی کە بەر هێرشی ڕاستەوخۆی ئێران و هەروەها هێرشی میلیشیاکان دەکەوین کە سەربە ئێرانن”.

ئەم هەڵوێستەی کورد بەهۆی نەمانی متمانەوە دێت بە بەغدا کە لە مێژە هەرێم متمانەی بە حکومەت لە بەغدا نەماوەو ئەو هێرشە مووشەکییەی ئەم دواییەی ئێرانیش کە  هەفتەیەک لەمەوبەر بۆ سەر ناوچەکە ئەنجامیدا، هەستێکی لای کورد دروستکردووە کە لە دۆخێکی سەختدان و پێویستیان بە هەموو پاراستنێکە لەلایەن ئەمریکییەکانەوە.( ئەلعەرەبییە ئاماژەی بۆ دەکات ).

لەلایەکی تریشەوە وەک ئەو میدیایانە باسی دەکەن ئەمریکییەکانیش نایانەوێت لە عێراق بچنە دەرەوە، بەو پێیەی پرەنسیپی بنەڕەتی ئەمەریکییەکان کە لە شوێنیک لە جیهاندا نیشتەجێدەبن، هەوڵدەدەن بمێننەوەو پارێزگاری لە مانەوەیان بکەن.

هەروەها ئەمەریکییەکان عێراق بە گرنگ دەزانن و بەپێویستیشی دەزانن بمێننەوەو رێگایەک بدۆزنەوە بۆ درێژەدان  بە مانەوە، هەرچەندە بەغدا دەیەوێت لە رێگای سیاسەتەوە دەریانپەڕێنێت.

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان هەرچەندە پێکهاتەی سونەو هێزەکانی ئارەزووی مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەکەن، بەڵام ئێران دەستیوەرداوەتە ناویان و زۆریان کەوتوونەتە ژێر هەژموونی ئێرانەوەو خۆیان رادەستی سیاسەتی هەرێم کردووەو لەگەڵ دەرچوونی ئەمەریکدان لە عێراق.



PM:09:33:26/01/2024