بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی ههرێم رایدەگەیەنێت" لە ئهمڕۆوە ئاستی بهرههمهێنانی غاز و کارەبا گهڕایهوه ئاستی پێشوی خۆی".
ئەحمەد موفتی بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" بەرهەمهێانی گازی سرووشتی و وزەی کارەبا لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر گەڕاوەتەوە ئاستی ئاسایی خۆی".
ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکەی شەوی پێنج شەممەی ڕابردوو کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی گاز و کارەبا هەبوو، کارمەندانی کێڵگەکە توانییان لە کاتێکی کەمدا کێشە تەکنییەکان چارەسەربکەن.
ئەوەشی خستەڕوو، قهبارهی زیانهكانی هێرشهكهی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر ئهو ئاستیه نییه كه جێگهی باسكردن بێت و زیانی گیانیش نەبووە.