فوئاد حسێن لە ئەنجوومەنی ئاسایش سکاڵای لەسەر ئێران تۆمارکرد

ئەمڕۆ شەممە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە ئەنجوومەنی ئاسایش سکاڵای لەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمارکرد. 

دژی بۆردومانەکانی شەوی ١٥ لەسەر ١٦ی ئەم مانگە پارێزگای هەولێر فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵای یاسایی لەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمارکرد. 

درەنگانی شەوی ١٥ی ئەم مانگە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لە لایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کرایە ئامانج و مووشەکبارانکرا کە بەهۆیەوە چوار هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون، زیانێکی زۆری مادیش بە هاوڵاتییانی نزیک لەو شوێنانە کەوت. 


PM:02:47:27/01/2024