کاساس: ئامانجمان سەرکەوتنە دژی ئوردن سەرەڕای سەختی ئەرکەکە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەلایەن  کاساس ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق و عەلی جاسم یاریزانی هەڵبژاردەکە، سەبارەت بە یاری نێوان هەڵبژاردەی عێراق و ئوردن، کە سبەی دووشەممە، کاتژمێر 2:30خولەکی پاش نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت،  لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی 16  جامی ئاسیای 2023.



 کاساس لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ڕایگەیاند: هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و ئوردن لە قۆناغی یەکەمدا ئاستێکی باشیان پێشکەش کرد، هەروەها بە شێوەیەکی شایستە سەرکەوتنی باشیان بەدەستهێنا، بۆیە سبەی ڕووبەڕووبوونەوەیەکی بەهێزی نێوان هەردوو هەڵبژاردە دەبێت.


 ئاماژەی بەوەشکرد: یارییەکەی سبەی بۆ هەردوو هەڵبژاردە قورس دەبێت بەهۆی گرنگی ڕووبەڕووبوونەوەکە، هەروەها گرنگی ئەوەی کە تەنها یەک هەڵبژاردر بۆ قۆناغی داهاتوو دەبێت، و بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوە دەکەین باشترینمان نیشان بدەین بەمەبەستی بەردەوامبوون لە  لە قۆناغیەکانی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە.


 کاساس ئاماژەی بەوەشکرد: دەتوانین لە هەموو یارییەکدا سەرکەوتن بەدەستبهێنین، بەڵام ئەمە تەنها پەیوەست نییە بە ئێمەوە، چونکە ڕەنگە یەک هەڵە لە پاڵەوانێتییەکە دوورمانبخاتەوە،  ئەگەر هەندێک کەس پێیانوابێ سەرکەوتن بەسەر ژاپۆن وامان لێدەکات سەرکەوین بۆ بردنەوەی هەموو یارییەک، ئەوا ئەمەیە بیرکردنەوەی هەڵە.ئێمە ئامادەین و ئەوانیش هەروا.هەست دەکەین.بە جۆش و خرۆشی بینەران ئەمە کارێکی ئەرێنییە، ئوردنییەکانیش لەگەڵ هەموو یارییەکدا هەمان شت دەکەن، بۆیە هاوسەنگی لە هەموو شتێکدا نزیکە.


 سەبارەت بە کەمکردنەوەی مەترسی هێرشبەرە ئوردنییەکان، و ڕادەی ئەگەری بەشداریکردنی یاریزانی دیاریکراو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیان، کاساس ڕوونیکردەوە: هێشتا پێکهاتەی گونجاوی پێکەوە دانەناوە، و تا سبەی دووشەممەش ئەوە دیاری دەکات، جگە لە هەندێک لایەنە تەکنیکییەکان کە ئێمە کاریان لەسەر دەکەین کە لە ئێستادا لە کۆنفرانسەکەدا بڕیاریان لەسەر نادرێت.


 جەختیشی کردەوە: هەموو ڕکابەرێک کە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە هەندێکجار ناچار دەبین ستایلەکەمان بگۆڕین، وەک ئەوەی لە ژاپۆن ڕوویدا، کە لە تایمی یەکەمدا لە ستایلێکی هێرشبەردا بووین، لە گێمی دووەمیشدا لە کاتی یارییەکەدا ناچار بووین بیگۆڕین لە هێرشبردنەوە بۆ بەرگری .


 کاساس زیادی کرد: ئێمە هێشتا پاڵێوراو نین بۆ بردنەوەی نازناوەکە، هەروەها تیپەکانی ژاپۆن، کۆریا، ئێران و ئوسترالیا بەختەوەرترینن، ئێمە تا ئێستا دڵخۆشین بەو شتانەی لە پاڵەوانێتییەکەدا بەدەستمان هێناوە، هەروەها بە پەرەسەندنی بەرەو   ئاستێکی بەرز، و سبەی یارییەکە قورس دەبێت، ڕەنگە بارودۆخی هەر یارییەک ڕەوتی یارییەکە بگۆڕێت، و بە دڵنیاییەوە ئاوات و ئامانجمان ئەوەیە کە بچینە قۆناغی داهاتوو

 سەبارەت بە جیاوازی تەکنیکی یارییەکەی نێوان عێراق و ئوردن بە بەراورد بەو تیپانەی لە قۆناغی یەکەمدا ڕووبەڕووی شێرەکانی میزۆپۆتامیا بوونەتەوە، کاساس ڕایگەیاند:" یارییەکە لەم کاتەدا قورسە، هەردوو وڵات لە یەک ئاستدان، ئوردنیش ڕاهێنەرێکی باشی هەیە ، و تیمێکی بە جۆش و خرۆشن، و سێ هێرشبەری زۆر مەترسیداریان هەیە.


 لای خۆیه یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق، عەلی جاسم، ڕوونیکردەوە: یاریزانی بەرامبەر یەکێکە لە تیپە باش و سەختەکان، و پێش پاڵەوانێتییەکە ڕووبەڕوویان بووینەوە، هیوادارین لە یارییەکەدا سەرکەوتن بەدەستبهێنین و هاندەرەکانمان کە بە توندی پاڵپشتی شێرەکانی میزۆپۆتامیا دەکەن دڵخۆش بکەین لەم پاڵەوانێتییەدا.


 جاسم ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە پاڵێوراو نین بۆ بردنەوەی نازناوەکە، یارییەکەی ژاپۆن لاپەڕەیەکە کە هەڵمانگێڕاوەتەوە، دەبێت بیربکەینەوە و سەرنجمان لەسەر یارییەکەی سبەی بەرامبەر ئوردن بێت.


 عەلی جاسم ئاماژەی بەوەدا کە شانازی بەو شتانە دەکات کە تا ئێستا بەدەستی هێناوە، هیوادارە خۆی و هاوکارەکانی بگەنە دوورترین خاڵ لە پاڵەوانێتییەکەدا.


PM:01:11:28/01/2024