داهاتی نەوتی مانگی کانوونی دووەمی عێراق ٨ ملیار دۆلار بووە


وەزارەتی نەوت، ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕایگەیاند" کۆی هەناردەکردنی نەوت و داهاتی دارایی بەدەست هاتوو بۆ مانگی کانوونی دووەم ٨ ملیار دۆلاری ئەمریکی تێپەڕاندووە، ئەمەش بەپێی ئاماری کۆتایی مانگە کە لەلایەن کۆمپانیای (سۆمۆ)ەوە راگەیەندراوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕایگەیاندنێکدا ئاشکرای دەکات، بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو (١٠٨) ملیۆن و ٥٦ هەزار و ٥٩٠ بەرمیلە، داهاتەکەی دەگاتە ٨ ملیار و ٣١١ ملیۆن و ٤٣ هەزار دۆلار.

لە ئامارەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کۆی گشتی بڕی هەناردەی نەوتی خاو بۆ مانگی کانوونی دووەم لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق (١٠٧) ملیۆن و (٥٩٢) هەزار و (٥٣٢) بەرمیل بووە، هاوکات هەناردەکردنی بۆ ئوردن (٤٦٤) هەزار و (٥٨) بەرمیل بووە.

بەپێی ئامارەکان تێکڕای نرخی یەک بەرمیل گەیشتووەتە ٧٦ هەزار و ٩١٤ دۆلار.



PM:02:29:28/01/2024