ئاژانسی دوغان بڵاوکرده‌وه که هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل ئه‌مشه‌و هێرشیان کردۆته سه‌ر بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی سووپای تورک له شاری سێرت له‌باکوری کوردستان.
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌که گه‌ریلا کاتژمێر 8 ی ئه‌مشه‌و به‌چه‌کی قورس هێرشیان کردۆته سه‌ر ئه‌و بنکه سه‌ربازیه له‌ناو شاری سێرت دا، له‌کاتێکدا که خۆپیشاندان له‌شاره‌که بۆ پاڵپشتیکردنی شاری کوبانی و دژی پارتی داد‌و گه‌شه درێژه‌ی هه‌یه.
ئاژانسه‌که هیچ ئاماژه‌یه‌کی بۆ زیانه‌کانی سووپای تورکیا نه‌کردووه.
چه‌ند جارێک سه‌رکرده‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان په‌که‌که رایانگه‌یاند ئه‌گه‌ر شاری کوبانی به‌که‌وێته ده‌ست داعش، ئه‌وا هیچ مانایه‌ک بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی و ئاگر به‌ست له‌نێوان گه‌لی کورد و حکومه‌تی دادوگهشهدا نامێنیت.