بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی گەڵاڵەی سەر بە قەزای ماوەت فڕۆکەیەکی جەنگی ماڵی هاوڵاتییەکی بۆردومانکرد.
کامەران حەسەن قائیمقامی ماوەت راگەیاند" بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ١:٠٠ فڕۆکەیەکی جەنگی بە نزمی هاتووە و خانووی هاوڵاتییەکی مەدەنی لە گوندی گەڵاڵە بۆردومانکردووە و بە تەواوی خاپووری کردووە''.
ئاماژەی بەوەشکرد، شەوی رابردوو خاوەنی ماڵەکە بۆخۆیان لە سلێمانی بوون بۆیە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە هێرشەکە، بەڵام زیانێكی ماددی زۆری لێکەتووەتەوە و خانووەکە بە تەواوی خاپووربووە.
ئاشکراشیکرد، تا ئێستا بە فەرمی هیچ زانیارییەکمان لا نییە کە هێرشەکە لەلایەن کێوە ئەنجامدراوە، بەڵام هاوڵاتییانی گوندەکە دەڵێن" فڕۆکەی جەنگی تورکیا بووە و پێشتریش چەندین جار حاڵەتی لەو شێوەیە روویانداوە".