ڤیان سەبری: لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا ٦١٨ ملیارەکە دەگاتە هەرێمی کوردستان

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق کاتی گەشتنی ٦١٨ ملیارەکە ئاشکرا دەکات.

ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای پارتی ڕاگەیاند" وەزارەتی دارایی عێراق داوای هەژمارێکی بانکی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە تاوەکو ٦١٨ملیار دینارەکە بخاتە سەر ئەو هەژمارەیە".

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت" لەوانەیە لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا ئەو بڕە پارەیە بگاتە هەرێمی کوردستان".

ماوەی چوار مانگە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە و هەریەكە لە هەرێم و بەغداش یەكتر بە بەرپرس دەزانن لە دابین كردنی مووچە و هاوكات، لە داهاتی ناوخۆی ئەو چەند مانگەی ڕابردووش مووچەیەك نەدراوە بە مووچەخۆران.


PM:03:48:29/01/2024