یەکێتی تۆپی پێی ئوسترالیا لە لێدوانێکی فەرمیدا سەبارەت بە ناوبژیوانی یاری نێوان عێراق و ئوردن کە بە رەگەز ئێرانیەو لە ئوسترالیا نیشتەجێیە، هاتە دەنگوو پشتگیری خۆی بۆ دووپات دەکاتەوە.
یەکێتیەکە دەڵێت:" فیدراسیۆنی ئوسترالیا بەردەوام لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ناوبژیوان عەلی ڕەزاو هەموو ئەو پاڵپشتییە بۆ خۆی و خێزانەکەی دابین دەکات کە پێویستیانە.
هەروەها تۆپی پێی ئوسترالیا لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکانی سەلامەتی ئەلیکترۆنی و جێبەجێکردنی یاسا کاردەکات لەسەر ئەم بابەتە.
لەکۆتایدا هاتووە، سەلامەتی و خۆشگوزەرانی سەرجەم یاریزانانی تۆپی پێی ئوسترالیا و ئەندامانی کۆمەڵگەی تۆپی پێی ئوسترالیا لە پێشینەی کارەکانمانە.