شارەزایەکی بواری کەشناسی رایگەیاند" سبەی چوارشەمە ئاسمانی ھەرێم بە زۆری لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەوردا ئەبێت و پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ بە جێگیری ئەمێنێتەوە و لە هەندێک لە ناوچەکان بارانبارین دەبێت".
ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی ئەمشەو رایگەیاند" سبەی چوارشەمە ئاسمانی ھەرێم بە زۆری لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەوردا ئەبێت لەئەنجامی کاریگەری لاوازی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست لەسەر ناوچەکانی رۆژئاوای ھەرێم لە پارێزگای دھۆک و نەینەوا ئاسمان بە زۆری ھەوری تەواو ئەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە ھەندێک کاتدا و لە ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا پچر پچر بارانی مامناوەند ئەبارێت ".
ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی ئاماژەی بەوەشداوە کە پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ بە جێگیری ئەمێنێتەوە ، ئاراستە بای باکور و باکوری رۆژھەڵات لەناوچە شاخاویەکانی رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر و سنوری ئیدارەی راپەرین و ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی بەردەوامی ئەبێت بەخێرای ١٠-٢٥ کم زیاتر لە کاتژمێرێکدا.
ئاراس جەبار راشیگەیاند" سبەی لە کاتەکانی شەودا شەپۆلێکی بارانبارین و چالاکبوونی ھەورە بروسکە لە ناوچەکانی رۆژئاوای عێراق و باکوری سعودیە دەستپێدەکات و لەبەرزایەکانی ناوچەکە ئەگەری بارینی بەفر ئەبێت".