تۆمارکردنی بایۆمەتری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات

هەرچەندە تا ئێستا ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستنیشان نەکراوە، بەڵام لەمڕۆوە تۆمارکردنی بایۆمەتری دەستپێدەکات.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند" لە ١ی شوباتەوە پرۆسەی تۆمارکردنی بایۆمەتری لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆکی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە".

بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، پرۆسەی تۆمارکردنەکە تا ٢٠ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و لەدایکبووانی ساڵی ٢٠٠٦ دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربکەن.

هەرچەندە تا ئێستا ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری نەکراوە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لە دوای ناوەڕاستی مانگی ئایاردا ئەنجام بدرێت.


AM:11:04:01/02/2024