گەشتە ئاسمانییەکانی بەغدا و مۆسکۆ ڕادەگیرێت

لە ئەمڕۆ پێنج شەممەوە ١ی شوباتی ٢٠٢٤ سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان بەغدا و مۆسکۆ ڕادەگیرێت. 

ئیدارەی هێڵی ئاسمانی عێراق، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند" گەشتیاران ئاگاداردەکەینەوە لە ئەمڕۆوە سەرجەم گەشتە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکانی نێوان بەغدا و مۆسکۆ تا کاتێکی نادیار ڕادەگیرێن". 

هەروەها هێڵی ئاسمانی عێراق داواش لەو گەشتیارانە دەکات، کە پێشوەختە حجزیان لەسەر ئەو کەرتە ئاماژەپێکراوە هەیە" سەردانی فەرمانگەکانی کۆمپانیاکە بکەن لە بەغدا بە مەبەستی وەرگرتنەوەی بلیتەکانیان، بەبێ ئەوەی هیچ ڕسوماتێک بسەپێنن". 


PM:01:41:01/02/2024