بەشی کوردی رادیۆی سوید دادەخرێت و بەرپرسان ئاماژە بەوە دەکەن کە تا ٣١ی ئەم مانگ سێ بەرنامەکانیان بەردەوام دەبێت.
لورین ئیبراهیم بەرزنجی، بەڕێوەبەری بەشی کوردی ڕادیۆی سوید ڕایگەیاند" بەشی کوردی رادیۆی سوید بەهۆی کەمبوونەوەی بودجەیان دادەخرێت و بڕیاری داخستنی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان نیگەرانییەکی گەورەیە بۆ ئەوان".
هەروەها ئاماژە بەوەدەکات کە داخستنی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە زیان دەگەیەنێت بە ڕۆژنامەگەریی کوردی و ڕادیۆی سویدی.
لورین ئیبراهیم ژەڵێت" هەتا ٣١ ی مانگ سێ بەرنامەکانیان بەردەوام دەبێت و پەخشی هەواڵەکان بە زمانەکانی ڕووسیایی و تیگرای ڕادەگرن".
بەرپرسانی ڕادیۆکە جەخت لەوە دەکەنەوە کە، ئیتر پێویست بە پەخشی کوردی و ڕووسی و تیگرای ناکات.
بە گشتی ٢٧٠٠ کەس لە ڕادیۆی سوید کار دەکەن ٧٠ کەس لەسەر داوای خۆیان کارەکانیان جێدەهێڵن و نزیکەی ١٠٠ کەسیش لە دەرکردنیان ئاگادارکراونەتەوە، بەشی کوردی ڕادیۆی سوید لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠١ دەستی بە پەخش کرد.