هادی عامری: دەبێت پەلە بکرێت لە دەرکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان


سه‌ركرده‌ی‌ دیاری‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی داوا لەحکومەتی‌ عێراق ده‌كات پەلە بکات لەدەرکردنی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

لە وتارێکدا ئەمڕۆ شەممە، لە مەراسیمی دامەزراندنی سەنتەری (پبات) هادی عامری وتی "دەستدرێژی بۆ سەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی لەڕۆژئاوای عێراق بەشێكە لەو تاوانانەی ئەمەریكا ڕۆژانە ئەنجامی دەدات".

عامری جەختدەکاتەوە " هێزەکانی هاوپەیمانان جگە لەخراپە هیچی تریان بۆ عێراق پێنەبووە."

وتیشی " دەستدرێژی بۆ سەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی" لەڕۆژئاوای عێراق بەشێكە لەو تاوانانەی ئەمەریكا ڕۆژانە ئەنجامی دەدات".
 "ئەمەریكا  کە خەریكی کوشتنی منداڵان و ژنان و بەساڵاچووانی غەززەیە هەر چاوەڕوانی ئەم کردەوە تیرۆریستییانەی لێی دەکەین”.( عامری رایگەیاند).

ناوبراو جەخت دەکاتەوە کە هەرچی زووترە هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق  بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی "جگە لە خراپەو کوشتن و لەناوبردن هیچی ترمان لێنەبینیون، دەربکرێن."

شەوی رابردوو لە هێرشێکی ئاسمانی و مووشەکی ئەمەریکا بۆ سەر چەندان ناوچەی سوریا و عێراق کە سەربازگەی سوپای قودس و میلیشیا عێراقییەکانی تێدا جێگیر بوو٤٠ چەکداری ئەو هێزانە کوژران.



PM:11:44:03/02/2024