سه‌رۆكی لیژنه‌ی غازی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" چاودێری دابەشکردن و نرخی غازی ماڵان دەکەین و نرخی غاز زیادینەکردووە".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی غازی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەممە له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" تیمێكی گه‌وره‌ی تایبه‌تمه‌ندیان هه‌یه و ڕۆژانه چاودێری كاره‌كانی تایبه‌ت به غازی ماڵان ده‌كه‌ن، به تایبه‌ت كارگه‌كانی غاز كه ژماره‌یان له سلێمانی ٢٢ كارگه‌یه و ڕۆژانه له‌رێگه‌ی بریكاره‌كانه‌وه زیاتر له ١٥ هه‌زار بتڵ به شوێنه گشتییه‌كان و هاووڵاتییان ده‌فرۆشرێت".
ئاماژەی بەوەکردووە، نرخی هه‌ر بتڵێك غازی ماڵان هه‌شت هه‌زار و ٥٠٠ دیناره و هه‌ر هاوڵاتییه‌ك له‌و بڕه زیاتری لێوه‌رگیرا ده‌توانێت سكاڵا بكات و ڕێكاری یاسایی له‌گه‌ڵ بریكاره‌كه ده‌گیرێتەبەر، هه‌روه‌ها كێشی هه‌ر بتڵێك به پڕی ٢٨ كیلۆگرامه و بتڵی هه‌ر بریكارێكی غاز له‌و كێشه كه‌متر بێت نایاساییه.
لەبارەی بڕی پێویستی غاز لە بازاڕدا، قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت" لەم وەرزەدا خواست لەسەر غاز زیاددەکات و پێشتریش خۆمان بۆ ئامادە کردووە، بەوەش لە وەرزی هاویندا لەژێر چاودێری لیژنەکەدا کارگەکانی غاز بڕێکی زۆر غازیان عەمبار کردووە و لەم وەرزەدا بە هەمان نرخی خۆی دەیفرۆشنەوە، هەربۆیە کێشەی کەمی غازمان نییە و رێگە نادەین هیچ کەسێکیش بە گران بیفرۆشێت".