ئایكۆن، لەترسی توشبوون نەخۆشی بەم شێوەیە ئاهەنگی سازكرد

بۆ خۆپارێزی لە ئەگەری توشبوون بە ڤایرۆسی ئیبۆلا، ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی ئایكۆن، بە شێوازێكی جیاواز ئاهەنگێكی سازكرد.
ئایكۆن لە ئاهەنگێكدا كە لە كۆنگۆی دیموكرات لەناو بالۆنێكدا چووە لای جەماوەرەكەی، ئەمەش لە ترس توشبونی بە ڤایرۆسی ئیبۆلا كە لەئێستادا لە وڵاتانی ئەفریقا زۆر بڵاوە.
بالۆنەكە لەسەر دەستی 60 هەزار كەسی ئامادەبوی ئاهەنگەكە دەهات و دەچوو، ئایكۆنیش لەناویدا گۆرانی دەوت.
ئەم كارەی ئەو هونەمەندە هەرایەكی گەورەی ناوتەوە و بەهۆیەوە ڕەخنەیەكی زۆری ئاڕاستەكراوە.، بەڵام ئایكۆن دەڵێت " ئیبۆلا ڤایرۆسێكی مەترسیدارە و پێویستە بە هەموو شێوەیەك مرۆڤ خۆی لێبپارێزێت".



PM:03:43:09/10/2014