وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت" فوئاد حسێن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا داوای دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی لە ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا کردووە".
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاوکردەوە" فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنجامداوە".
ئاماژە بەوەشکراوە، لە پەیوەنبدییە تەلەفۆنییەکەدا تاوتوێی پرسی هەڵگرتنی سزاکانی ئەمریکا لەسەر (٢١) بانکی عێراق کراوە، هەروەها پرسه ناوچه‌ی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئه‌و هێرشانه‌ی كه ئه‌مریكا بۆسه‌ر ژماره‌یه‌ك پێگه‌ی "سه‌ربازی و مه‌ده‌نی" له ناوچه‌ی عکاشات و قائیم ئهنجامیداوە گفتوگۆی لەبارەوە کراوە.
فوئاد حسێن لەوبارەیەوە جەختیکردووەتەوە کە" حكومه‌تی عێراق ئه‌و جۆره هێرشانه ره‌تده‌كاته‌وه و پێویسته عێراق نهكرێتە گۆڕه‌پانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكی نێوان وڵاته ناكۆكه‌كان".
لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق داوای دەستپێکردنەوەی دانوستانه‌كانی لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کردووە له چوارچێوه‌ی كۆبونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی باڵای سه‌ربازی.