قوباد تاڵەبانی داوا لە تورکیا دەکات کێشەی فڕۆکەخانەی سلێمانی چارەسەر بکات

ئەمڕۆ جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگریی تورکیا لە هەولێر کۆبوونەوە و چەند بابەتێکیان تاوتوێ کرد و هەر لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم داوای کرد کە کێشەی فڕۆکەخانەی سلێمانی چارەسەر بکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی شوباتی ٢٠٢٤ جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ( ماوە بۆ درێژکراوە) قوباد تاڵەبانی و یاشار گولەر وەزیری بەرگریی تورکیا لە هەولێر کۆبوونەوە و پرسی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیان تاوتوێ کرد و قوباد تاڵەبانی داوای کرد کە ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن. 

بەگوێرەی راگەیەندراوی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکەوی ئەمڕۆ وەزیرانی پێشمەرگە و پلاندانان و جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و باڵیۆزی توركیا له‌ عێراق، ئاماده‌ی بوون و په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و پتەوکردنی ئەو پەیوەندییانە بە شێوازێک کە خزمەتی زیاتر بە هەردوولا بکات خرانە بەرباس.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە دۆسیەی ئه‌منی و دۆخی سەقامگیری عێراق و هه‌رێمی كوردستان تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو، لەوبارەیەوە بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت کرایەوە لەسەر گرنگی پاراستنی سەقامگیری و رێزگرتن لە سەروەریی خاکی هەردوو وڵات.




PM:08:19:07/02/2024